Kurd Day
Kurd Day Team

دعا مسعود بارزاني رئيس اقليم كردستان في رسالة له جمع الاطراف الكردستانية إلى وأد الخلافات الجانبية وتوحيد الجهود بهدف الدفاع عن كرامة وارض وحياة المواطنين الكرد في كوباني
البارزاني وفي رسالته يدعو المجتمع الدولي لأخذ كافة الاحتياطات بأقصى سرعة ممكنة لحماية كوباني والشعب الكردي في غرب كردستان
بارزانی داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات فریای كۆبانێ بكەون
مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا داوا لە هەموو لایەنە كوردستانییەكان دەكات ناكۆكییەكانیان وەلا بنێن و بەیەكەوە بەرگری له كەرامەت و خاك و ژیانی هاووڵاتیانی كۆبانێ بكەن.
بارزانی لە پەیامەكەدا داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەكات بە زووترین كات "هەموو رێوشوێنێك بگرنەبەر بۆ پاراستنی كۆبانێ و خەڵكی رۆژئاوای كوردستان لە دەستی تیرۆریستان. چونكە تیرۆریستانی داعش لە هەر شوێنێك بن دەست لە تاوان و كارەسات ناپارێزن و دەبێ لە هەر شوێنێك بێت لێیان بدرێت و تێكبشكێندرێن".
دەقی پەیامەكەی بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
هێرشی دڕندانەی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر خوشك و براكانمان لە كۆبانێ بەشێكە لە ئەو نەفیرعام و دوژمنكارییەی تیرۆریستان لەدژی گەلی كوردستان ئەنجامی دەدەن. وەحشیگەری و پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆسەر كۆبانێ و ڕۆژئاوای كوردستان هەڕەشەیە بۆ هەموو گەلی كوردستان و شەرەف و كەرامەت و مان و نەمانی گەلەكەمانی كردۆتە ئامانج.
داوا لە هەموو لایەنە كوردستانییەكان دەكەم هەموو ناكۆكییەكانیان وەلا بنێن و بەیەكەوە بەرگری له كەرامەت و خاك و ژیانی هاووڵاتیانی كۆبانێ بكەن. بەرگریكردن لە خاك و خەڵكی كوردستان ئەركێكە لەسەر شانی هەموومانە و لەسەرووی هەموو ئەركێكی دیكەیە.
داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییش دەكەم بە زووترین كات هەموو ڕێوشوێنێك بگرنەبەر بۆ پاراستنی كۆبانێ و خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستان لە دەستی تیرۆریستان. چونكە تیرۆریستانی داعش لە هەر شوێنێك بن دەست لە تاوان و كارەسات ناپارێزن و دەبێ لە هەر شوێنێك بێت لێیان بدرێت و تێكبشكێندرێن.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
19ـی ئەیلوولی 2014

التعديل الأخير: