Kurd Day
Kurd Day Team

درۆی ئه‌پرێل یان نیسان كه دانیشتوانی زۆرێك له‌وڵاتانی جیهان، ساڵانه یادی ده‌كه‌نه‌وه، له‌ڕێگه‌ی گاڵته‌و گهپو درۆی سپییه‌وه، له‌گه‌ڵ دۆست‌و كهسو هاوڕێكانیان كه له‌لای ئینگلیزه‌كان به (ڕۆژی گێله‌كانی ئه‌پرێڵ) ناو دهبرێتو لای ئه‌ڵمانییه‌كانیش به (ڕۆژی گهپكردنی ئه‌پرێڵ) ناسراوه‌و كه‌سیش سه‌ره‌تاكه‌ی نازانێت، كه له‌م چیرۆكه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
ڕۆژی یه‌كی نیسان كه سه‌ره‌تای ڕۆژی یه‌كه‌می ساڵی زاینی بووه، پێش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن (شارلی نۆیه‌م)ی پاشای فه‌ره‌نساوه له‌ساڵی 1564 دا بگۆڕدرێت بۆ یه‌كی كانونی دووه‌م، له‌و كاته‌وه كه‌سانێك كه بڕوایان به‌و گۆڕینه‌ی مێژووی سه‌ره‌تای ساڵی زاینی نه‌بووه، هه‌ستاون به‌جۆرێك لهگاڵهتهجاڕی كردن‌و دروستكردنی درۆی سه‌رسوڕهێنه‌ر، تا هه‌وڵ بده‌ن ئه‌و ڕۆژه بكه‌نه‌وه به‌ڕۆژی یه‌كه‌می سه‌ره‌تای ساڵ.
هه‌ندێك بۆچونیش هه‌یه ده‌ڵێت، ئه‌و ڕۆژه به‌ڕۆژی (هۆلی) ناسراوه، كه تایبه‌ته بههندۆسهكانو تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌و ڕۆژه‌ش به‌و شێوه‌یه بووه، كه له‌و جه‌ژنه‌دا كه‌سانێك هه‌ستاون بهدرۆكردنو تا شه‌وی یه‌كی نیسان ڕاستییه‌كه‌یان بۆ كه‌س ئاشكرا نه‌كردووه، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن ئه‌و ڕۆژه تایبه‌ته به‌سه‌رده‌می بتپهرستیو بێ بڕوایی، له‌و ڕۆژه‌دا كه بهدهستپێكی وه‌رزی خۆشی‌و شادی ناسراوه، درۆ‌و گه‌پیان تێدا كردووه به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی كه‌شێكی پێكه‌نیناوی.
زۆرێك مێژوونوسیش ده‌ڵێن، سه‌ره‌تای ئه‌م بۆنه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی نۆزده‌و ئه‌و كاته‌ی كه شاڕلی نۆیه‌م ڕۆژژمێری گۆڕی.
به‌شێكیش له‌مێژوونوسان ده‌ڵێن، له‌ڕوسیا له‌ساڵی 1719دا بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌م ڕۆژه واتا ڕۆژی درۆ سه‌ریهه‌ڵداوه، كه قه‌یسه‌ڕی ڕوس (بهترۆسی گه‌وره) هه‌ستا بهڕوپۆشكردنی قوبه‌ی كۆشكهكهیو ئاگر تێبهردانیو دانیشتوانی شار واتێگه‌یشتن، كه ئه‌وه شاره‌كه‌یان سوتا، به‌ڵام كه خه‌ڵك هه‌ڵهاتن سه‌ربازان بۆیان ڕونكردنهوه، كه گاڵته‌جاڕیه‌كی قه‌یسه‌ره، به‌مه‌ش ڕۆژی درۆ له‌یه‌كی نیسان له‌ڕوسیا سه‌ریهه‌ڵداوه‌و ئه‌و ڕۆژه هاتووه‌ته كایه‌وه.
له‌یه‌كێك له‌سه‌رچاوه مێژوویهكانیشدا هاتووه، كه شاژنێكی بابلی ئه‌م ڕۆژه‌ی دروستكردووه، كاتێك داوایكردووه ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی بنوسرێت “خاوه‌ن پێویستییه‌كان ده‌توانن مه‌رامه داراییه‌كانیان به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌گه‌ر ئه‌م گۆڕه له‌ڕۆژی یه‌كی نیساندا هه‌ڵده‌نه‌وه، چونكه ئه‌و پاره‌ی تێدا ده‌بێت”، به‌ڵام كه‌س نه‌یوێراوه گۆڕه‌كه‌ی هه‌ڵبداته‌وه، تا سه‌رده‌می هاتنی داریوش بۆ سه‌ر گۆڕهكهیو هه‌ڵیداوه‌ته‌وه، به‌ڵام پارچه پلێتێكی مسی بینیوه له‌سه‌ری نوسراوه “ته‌ماعكار تۆ كه‌سێكی ناشرین‌و تینوی دزین‌و به‌هه‌ده‌ربردنی پاره‌ی كه‌سانی دیكه، بۆیه تۆ گێلیتو ته‌نها ئه‌وه‌ت ده‌ستكه‌وت كه پشووی خه‌ونی هه‌تایی من بشێوێنیت، تیره‌كه‌ت ئامانجی نه‌پێكاو بێئومێدیت به‌ده‌ستهێنا”.
زۆرێك درۆ له‌و ڕۆژه‌دا ده‌كرێت له‌میدیاكانه‌وه، بۆ نمونه له‌ساڵی (1988)دا ڕادیۆی (BBC) له‌هه‌واڵێكدا بڵاویكردووتهوه، كه ئه‌و ڕۆژه به‌هۆی ئه‌ستێره‌ی جۆپیتهرهوه هێزی كێشكردنی زه‌وی كه‌مده‌كات له‌كاتێكی دیاریكراودا، ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك له‌و كاته‌دا خۆی به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵبدات، هه‌ست به‌فڕین ده‌كات بۆ چه‌ند ساتێك، ئه‌وه‌بوو له‌دوای ئه‌و ساته دیاریكراوه چه‌ندین كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری به‌ریتانیاوه پهیوهندیسان كردبوو به‌ڕادیۆی (BBC)ه‌وه گوایه ئه‌وان فڕیون.
ئاسۆ ئه‌كره‌م