Kurd Day
Kurd Day Team

میسی
لیژنه‌ی ڕێكخه‌ری ئۆڵۆمپیادی هاوینه‌ی له‌نده‌ن 361 ویستگه‌ی تایبه‌ت به یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیادی له‌نده‌نیان ئاشكرا كرد كه ناوی “نه‌خشه‌ی ئه‌فسانه‌كان” یان لێ ناوه.ناوی لیۆنێل ئه‌ندریاس میسی جادووگه‌ره ناوازه‌كه‌ی جیهانی تۆپی پێ و یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی كه‌ته‌لۆنی دیارترین ناو بوو كه ئاژانسی هه‌واڵی BBC ئاماژه‌ی بۆ كرد و باسی لێوه كرد كه ناوی له یه‌كێك له شه‌قامه‌كان نراوه به‌و پێیه‌ی لیۆی جادووگه‌ر هه‌ڵگری میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادی په‌كینی ساڵی 2008 ته له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئالبیسیلێتی ئه‌رجه‌نتیندا.
هاوشان له‌گه‌ڵ ناوی میسی چه‌ندین ناوی تری دیاری جیهانی تۆپی پێش له شه‌قامه‌كانی تر نراوه له‌وانه‌ش ساموێل ئیتۆ فیسی كامیرۆنی براوه‌ی میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادی سیدنی 2000 و خافێر ماسكیرانۆ و كارلۆس تیڤێز هه‌ڵگران میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادی په‌كینی 2008 و 2004 هاوشان له‌گه‌ڵ ناوی جی جی ئۆكۆشای نێجیری براوه‌ی میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادی ئهتهڵانتای 1996 و چه‌ندین ناوی تری جیهانی وه‌رزش.