Kurd Day
Kurd Day Team





هه‌موو گه‌لانى سه‌ر رووى ئه‌م زه‌مینه، ئه‌وانه‌ى سه‌ربه‌ستن یان به شێوه‌یه‌كى فیدرال ده‌ژین خاوه‌نى ئاڵاى خۆیانن، ئاڵاى كوردستانیش ئاڵاى كوردستانى فیدراله‌و له ته‌واوى ئه‌و ناوچانه‌ى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دان، له داموو ده‌زگا حكوومییه‌كان و ئۆرگانه ڕسمییه‌كان شه‌كاوه‌یه.
پێناسه‌ی ئاڵای نه‌ته‌وه‌یی کوردستان
ئاڵای کوردستان پێکاهاتووه له سێ ڕه‌نگ و دروشمێک له ناوه‌ندی .
ڕه‌نگه‌کان:
ئاڵای کوردستان له لاکێشه‌ی ئاسۆیی پێکهاتوه، لاکێشه‌ی سه‌ره‌وه ره‌نگی سووره، ئه‌وه‌ی ناوه‌ند ڕ‌نگی سپی یه، و لاکێشه‌ی خواره‌وه ڕه‌نگی سه‌وزه .
به‌رینی ئاڵا دوو له‌سه‌ر سێ ی درێژییه‌که‌یه‌تی .

دروشمی نه‌ته‌وه‌یی:
دروشمی نه‌ته‌وه‌یی ئاڵای کوردستان خۆری زێڕینه، ئه‌م خۆره 21 په‌ڕ (تیشک)ی یه‌کسان و هاوشێوه‌ی هه‌یه.

به له‌به‌رچاوگرتنی دوو له‌سه‌ر سێ یه‌تی قه‌باره‌ی ئاڵا، خۆری زێڕین به په‌ڕه‌کانییه‌وه یه‌ک(1) پێوه‌ره و به‌بێ په‌ڕه‌کان نیو (0.5) پێوه‌ر، ئه‌م په‌ڕانه شێوه‌یان ڕاسته و له ده‌ره‌وه خالێکی تیژ دروست ده‌که‌ن .

خۆره‌که ده‌بێ ڕێک له چه‌ق (ناوه‌ندی) ئاڵای کورستان جێگیر بێت.

خۆر به‌شێوه‌یه‌ک جێگیر کراوه که ستوونی ناوه‌ندی ئاڵا به ناو خاڵی تیژی به‌رزترین په‌ڕ(تیشک) تێده‌په‌ڕێت .

چۆنییه‌تی پێكهاته‌ی ڕه‌نگه‌کان :
ڕنگه‌کانی ئاڵای کوردستان به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه :
سوور : PMS 032
سه‌وز : PMS 354
زه‌رد : PMS 116
شێوه‌کانی به‌کار هێنانی ئاڵا
1- هه‌ڵواسینی به دارا، پێویسته خۆره‌که‌ی له هه‌ردوو ڕووه‌وه دیار بێت .
2- به‌رز کردنه‌وه‌ی له باری پانی، ڕه‌نگی سور له سه‌ره‌وه و ڕه‌نگی سه‌وز له خواره‌وه .
3- به‌رز کردنه‌وه‌ی له باری درێژی، ڕه‌نگی سور له لای چه‌پ و ڕه‌نگی سه‌وز له لای ڕاست .
4- له یه‌خه‌دانی وه‌ک ڕۆزێت له سه‌ر سینگ، له لای چه‌پ له سه‌ر دڵ هه‌ڵ ئه‌گیرێت .
5- له سه‌ر مێز دانانی ، پێویسته به لای چه‌پدا بشکێته‌وه .
سروودی نشتیمانی
سروودی ئه‌ی ره‌قیب كه له لایه‌ن شاعیری گه‌وره‌ی كورد، پارێزه‌ر یونس ره‌ئووف ناسراو به دڵدار له ساڵی 1940 دانراوه، بووه‌ته به‌شێك له كولتوور و فه‌رهه‌نگی میلله‌تی كورد و جێگه‌یه‌كی پیرۆزی له بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان و دڵی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا هه‌یه و سیمبۆلی خه‌بات و به‌رخۆدانی گه‌له‌كه‌مانه و ئاوێته‌ی بیر و ویژدانی هه‌موو چین و توێژێكی گه‌لی كوردستان بووه.
دڵداری شاعیر كه دانه‌ری سروودی (ئه‌ی ره‌قیب)ه، ناوی ته‌واوی یونس مه‌لا ره‌ئوف مه‌لا مه‌حمود سه‌عیده‌و له 20/2/1918 له‌شاری كۆیه له‌دایكبووه‌و له 12/7/1947 دا كۆچی دواییكردووه.
ئه‌ی ره‌قیب هه‌ر ماوه قه‌ومی کورد زمان
نایشکێنێ دانه‌یی تۆپی زه‌مان
که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، کورد زیندووه،
زیندووه قه‌ت نانه‌وێ ئاڵاکه‌مان
ئێمه رۆڵه‌ی ڕه‌نگی سوور‌و شۆڕشین
سه‌یری که خوێناوییه رابردوومان
که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، کورد زیندووه،
زیندووه قه‌ت نانه‌وێ ئاڵاکه‌مان
لاوی کورد هه‌ستایه سه‌رپێ وه‌ک دلێر
تا به خوێن نه‌خشی بکا تاجی ژیان
که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، کورد زیندووه،
زیندووه قه‌ت نانه‌وێ ئاڵاکه‌مان
ئێمه رۆڵه‌ی میدیا و که‌یخوسره‌وین
دینمان، ئایینمان هه‌ر نیشتمان
که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، کورد زیندووه،
زیندووه قه‌ت نانه‌وێ ئاڵاکه‌مان
لاوی کورد هه‌ر حازر و ئاماده‌یه
گیان فیدایه، گیان فیدا هه‌ر گیان فیدا
که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، کورد زیندووه،
زیندووه قه‌ت نانه‌وێ ئاڵاکه‌مان