Kurd Day
Kurd Day Team
مه‌ترسییه‌كانی ئهنتهرنێتو شوێنه‌واری ئه‌و كرده‌وانه‌ی دوای خۆمان جێیان ده‌هێڵین بانگخوازی ئیسلام شێخ محه‌مه‌د عریفی له‌به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا، ئه‌م چیرۆكه زۆر كاریگه‌ره له‌سه‌ر كاروكرده‌وه‌ی گهنجانو چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌نته‌رنێت ده‌گێڕێ...ته‌وه،
ده‌ڵێت گه‌نجێك هاتهلامو به‌مجۆره باسی هاوڕێكه‌ی كرد، وتی هاوڕێكه‌م زۆر شاره‌زای ئه‌نته‌رنێت بوو، به‌شداری له سایتێكدا كردبوو، كه وێنه‌ی خراپ‌و ڕووتی بۆ ده‌نارد، له‌م سایته‌دا بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ به‌رامبه‌ر 500 دۆلار بهشدارییكردبوو، هه‌فتانه وێنه‌ی خراپ‌و ڕووتی بۆده‌هات، ئه‌ویش ئه‌م وێنانه‌ی ده‌خسته‌سه‌ر مۆبالیلهكهی پێشانی هاوڕێكانی ده‌دا، ئه‌وانیش زۆر حه‌زیان لێ‌بوو داوایان لێ‌كرد فێریان بكات، تا ئه‌وانیش به‌شداریی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و پێی وتن پێویست ناكات ئێوه‌ش به‌شداریی بكهنو پاره بده‌ن، من له‌مه‌ودوا چه‌ند وێنه‌م بۆ هات بۆ ئێوه‌شی ده‌نێرم، به‌مشێوه‌یه كۆمه‌ڵێكی زۆر ئیمهیلی كۆكرده‌وه‌و هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك چه‌ند وێنه‌ی بۆده‌هات، ئه‌ویش ده‌ینارده‌وه بۆ هاوڕێكانی. پاش شه‌ش مانگ ئه‌م گه‌نجه به‌ڕووداوێك كۆچی دوایی ده‌كات، هاوڕێكه‌ی ده‌ڵێت پاش ئه‌وه‌ی نوێژمان لهسهركردو ناشتمان،
من دوای چه‌ند سه‌عاتێك چوومه‌وه ئه‌نته‌رنێتم كرده‌وه، سه‌یرمكرد نامه‌یه‌كم له‌و هاوڕێیه‌مه‌وه بۆهاتووه، كه كردمه‌وه به‌هه‌مان شێوه‌ی جارانی پێشوو وێنه‌ی خراپ‌و ڕووت بوو، زۆر لام سه‌یربوو، كه ئه‌و ئێستا له گۆڕدایهو هه‌ر نامه‌ی ئه‌وم بۆهاتووه، بۆیه وتم نا من هه‌ڵه‌م دیاره پێشتر هاتووه‌و من نه‌مدیوه، بۆیه سڕیمه‌وه، به‌ڵام پاش هه‌فته‌یه‌ك دیسان به‌هه‌مان شێوه نامه‌یه‌كم له‌م هاوڕی مردووهمهوه بۆهاتبوو، كه پڕبوو له وێنه‌ی خراپ، ئه‌وكاته تێگه‌شتم كه ئه‌م وایكردووه كه هه‌ر نامه‌یه‌ك له‌و نامانه به‌شێوه‌ی ئۆتۆماتیكی بگاته هاوڕێكانی، بۆیه په‌یوه‌ندیم به‌و سایته‌وه كردوو پێموتن ئه‌و به‌شداربووه، كه ئه‌مه ئیمیلهكهیهتی ماوه‌یه‌كه مردووه، تكایه ئیتر وێنه‌ی بۆمهنێرن، ئه‌وانیش وه‌ڵامیان دایه‌وه وتیان ئه‌گه‌ر وایه پاسۆردی بهشدارییكردنهكهمان بۆ بنێره، منیش وتم من نایزانم، وتیان كه‌واته ناتوانین ڕایبگرینو ئه‌م به‌شداربووه، تا چوارساڵ‌و نیوی تر ئه‌و وێنانه‌ی بۆ ده‌چێت!!!!
ئه‌و گه‌نجه ده‌ڵێت ئه‌وه دووساڵ به‌سه‌ر مردنی ئه‌و هاوڕێیه‌مدا تێپه‌ڕیوه، تا ئێستاش هه‌فتانه وێنه‌ی ڕووت‌و خراپ ده‌گاته ئیمیلی من‌و براده‌ره‌كانی تری، ئه‌نجا ده‌بێت ئه‌وانیش بۆ چه‌ند كه‌سی دیكه‌ی بنێرن؟ّ!!! به‌ڕێزان خوای گه‌وره له سوره‌تی (ی‌س)دا ده‌فه‌رموێت: إِنَّا نَحْنُ نُحْيِي الْمَوْتَى وَنَكْتُبُ مَا قَدَّمُوا وَآثَارَهُمْ وَكُلَّ شَيْءٍ أَحْصَيْنَاهُ فِي إِمَامٍ مُبِينٍ ) (( بێگومان هه‌ر ئێمه مردووه‌کان زیندوو ده‌که‌ینه‌وه، هه‌رچی کردوویانه و ده‌یکه‌ن تۆماری ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ ئاسه‌واره‌کانیشیاندا، هه‌موو شتێکمان له کتێبێکی ئاشكرادا (تۆمارگه‌ی تایبه‌تدا) به‌وردی تۆمار و ئامارکردووه)).(ته‌فسیری ئاسان) تكایه با ئه‌م چیرۆكه ببێته وانه‌یه‌ك بۆمان، ئه‌گه‌ر پێشتریش تووشی هه‌ڵه‌یه‌ك بووبین بۆهۆی
ئه‌نته‌رنێت، یان مۆبایل یان هه‌ر شتێكی دیكه‌وه، ئیتر به‌ڵێن به‌خوای گه‌وره بده‌ین به‌رده‌وام نه‌بین لهسهریو تهوبهبكهین، چونكه مردن گشت كاتێك لهبهردهمماندایهو نازانین كه‌ی دهمرینو دوای خۆمان چی له كۆمبیوته‌رو ئهنترنیتو مۆبالهكانماندا جێده‌هێڵین، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له هاوڕێیانمان یان نزیكانمان ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن، ئێمه ئاگاداریان بكه‌ینه‌وه‌و ئه‌م چیرۆكه ببێته په‌ند بۆ هه‌مووان، ده‌بێت ئه‌و گه‌نجه تا كه‌ی سزای ئه‌و كارانه‌ی دوای خۆی جێی هێشتووه بچێژێت!!!!